English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ مۆسكۆ ده‌ستگیر كران
2019-07-28 [06:44 AM]

ZNA – هه‌ولێر


دوای ئەوەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شاره‌وانی لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا رەت کرایەوە، خۆپیشاندانێکی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو، له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ش  ٣٠٠ کەس دەستگیرکران.

وەزارەتی ناوخۆی رووسیا له‌ راگەیەندراوێکیدا رایگه‌یاند، نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ کەس خۆپیشاندانێکی بێ مۆڵەتیان ئەنجامداوە، دواتر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ٣٠٠ خۆپیشاندەریان ده‌ستگیركردووه‌ .

بەپێی هەواڵی میدیاکانی رووسیا پارێزەری "سندوقی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی" لیبۆڤ سۆبۆل کە لە لایەن چالاکوانی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی رووسی ئه‌لێكسی ناڤالنی-ەوە دامەزراوە، یولیڤا گالیامینا، ئیڤان جدانۆڤ و دمیتری گودکۆڤ لەنێو بەندکراوەکاندان.

ئه‌لێكسی ناڤالنی ئۆپۆزسیۆنی ئیدارەی کرملین پێشتر بەپاساوی دووبارە پێشێلکردنی یاساکانی خۆپیشاندان بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ سزا درابوو.

بە هۆی تۆمارنەکردنی کاندیدی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شاره‌وانی مۆسکۆدا، هەفتەی رابردوو خۆپیشاندانی مۆڵەتدار ئەنجامدرا و ئه‌لێكسی ناڤالنی بەڵێنی دا کە لە بەردەم شارەوانی مۆسکۆدا خەڵک بۆ خۆپیشاندان کۆدەکاتەوە.

 





ئەم هەواڵە 4849جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad