English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر بە هۆی یاری کردن بە تاپڕ کەسێک کوژرا
2019-07-28 [07:52 AM]

ZNA-هەولێر


شەوی رابردوو لە گەڕەكی باداوای هەولێر کەسێک بە هۆی یاری کردن بە تاپڕ کوژرا‌ ‌و گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت "بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، لەلایەن برادەرێكی خۆیەوە بەهەڵە كوژراوە". 

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: شەوی رابردوو کەسێک لەگەڵ دوو برادەری خۆی لە دەرەوەی ماڵی خۆیان، یاری كۆنكانیان كردووە ‌و ئەو كەسانە لەكاتی یارییەكە تاپڕیان لەلابووە، دوای گاڵتەکردن پێی سەرئەنجام ئەو رووداوە دروستبووە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: كوژراوەكە ناوی (هـ ،ن)ـە و تەمەنی ٣٠ساڵە ‌و باوكی دوو منداڵە ‌و  دانێشتووی گەڕەكی باداوای  شاری هەولێرە و لە گەراجی بەغدا کاریکردووە.

هەروەها دوای رووداوەكە دوو هاوڕێكەی دەستگیركراون ‌و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، لەلایەن هاورێیەکی خۆیەوە بەهەڵە كوژراوە وئێستاش لێکۆلینەوە بەردەوامە لە رووداوەکە

 

رێباز یونس

 

پۆلیس هەولێر: دوو کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون





ئەم هەواڵە 3877جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad