English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوود و زیانه‌ ته‌ندروستیه‌كانی خواردنی ماست
2019-07-28 [11:37 AM]

هه‌ولێر - ZNA


 ماست یه‌کێکه‌ له‌و خۆراکانه‌ی که‌ پزیشکه‌ پسپۆڕه‌کان کۆکن له‌ سه‌ر سووده‌ ته‌ندروستیه‌کانی ، به‌ یه‌کێک له‌ باشترین خوادنه‌کان داده‌نرێت به‌ تایبه‌ت له‌ ژه‌می به‌یانی و ئێواره‌، دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 

پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌وه‌ گرنگترین سووده‌ ته‌ندروستیه‌كانی ئه‌م خۆراكه‌ باس ده‌كات.

 

گرنگترین سووده‌ ته‌ندروستیه‌کانی ماست :

1- سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه‌ بۆ پڕۆتین، هه‌ستی برسیه‌تی که‌م ده‌کاته‌وه‌ له‌ کاتی به‌ڕۆژبوون دا.

 

2- بڕێکی باش له‌ ڤیتامینه‌کانی تێدایه‌ وه‌ک ڤیتامین ( B ) و ( D ) له‌گه‌ڵ کانزاکانی وه‌ک کالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسێوم .

 

3- ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی پڕۆباتیکه‌کان، که‌ بریتی یه‌ به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان به‌ له‌ش که‌ کاری کۆئه‌ندمی هه‌رس ڕێک ده‌خات و پاش سک چوون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی باێوتیکه‌کان ژماره‌ی به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان که‌م ده‌کات و له‌ ناو ده‌چن.

 

4- به‌سووده‌ بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و کلۆربوونی ددان .

 

5- که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن.

 

6- ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات .

 

7- ماستی بێ چه‌وری ڕێگری ده‌کات له‌ زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات.

 

8- به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزاکان له‌ ڕیخۆڵه‌دا.

 

9- ماستی بێ چه‌وری خۆراکێکی باشه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به‌ شیر هه‌یه‌ یان ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆنیان هه‌یه‌ .

 

10- یه‌کێکه‌ له‌ باشترین خواردنه‌کان بۆ ئه‌و ئافره‌تی دووگیانی به‌ڕۆژوو به‌ مه‌رجێک ماسته‌که‌ له‌ شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت .

 

11- یارمه‌تی ڕێک کردنه‌وه‌ی خه‌و ده‌دات.

 

12- یارمه‌تی چاک بوونه‌وه‌ی قورحه‌ و هه‌وکردنی گه‌دده‌ و دوانزه‌گرێ ده‌دات به‌ مه‌رجێک ماسته‌که‌ له‌ شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت.

 

 زیانه‌کانی ماست :

به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی ماست زیانی نیه‌ بۆ مرۆڤ ته‌نها له‌م حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێت :

 

 1- هه‌ستیاری به‌ لاکتۆز : له‌ کاتی نه‌بوونی ئه‌نزیمی لاکته‌یز، نابێت بخورێت.

 

2- هه‌ستیاری به‌ شیر : نابێت بخورێت و ده‌توانرێت ماستی دروستکراو له‌ شیری سۆیا یان گوێزی هیندی بخورێت.

 

ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه‌ بێت باشتره‌ ماستی ئاماده‌کراوی کارگه‌کان بخۆن چونکه‌ هه‌ندێک جۆری شه‌کری دروستکراوی تێ ده‌کرێت.





ئەم هەواڵە 6865جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad