ZNA - هەولێر
سەرۆکی رەوتی حیکمە، داوا لە سەرۆک هۆزەکان دەکات، پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەت بکەن.
عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیلە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزەکانی بەغدا، رایگەیاند: خۆپیشاندان مافێکی دەستووری و یاساییە و هەنگاوێکیشە بە ئاڕاستەی گوشار خستنە سەر حکومەت، بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکەی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
حەکیم هەروەها گوتی: کاری سیاسی پێویستی بە ئۆپۆزسیۆن هەیە و بۆ هاوسەنگی سیستمی سیاسی و دیموکراسی گرنگە.
داواشی لە سەرۆک هۆزەکان کرد، پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەت بکەن.
ماوەیەکە حەکیم، هەنگاوەکانی دژ بە کابینەکەی عەبدولمەهدی دەستپێکردووە و پێشتر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی کرد، بەڵام تەنیا چەند سەد کەسێک کۆبوونەوە.
ئەم هەواڵە 7765جار خوێندراوەتەوە |