English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژنێكى دووگیان به‌هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وە كوژرا
2019-07-28 [11:52 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی شاری کەرکوک رایگەیاند: دوێنێ شەممە ٢٧ی تەمموزی ٢٠١٩، لە گەڕەکی عمل الشعبی لە شاری کەرکوک ژنێکی دووگیان لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە کە کارمەندی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقە بە فیشەک کوژرا. 

راگەیەندراوەی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوە کردووە ھاووڵاتییەک بەناوی (ع.ب.ی) لەدایک بووی ١٩٩٦ کە کارمەندە لە فەوجی ٢ی لیوای ٢٠ فرقەی ٥ی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، لە ناو ماڵی خۆیان لە کاتی پاککردنەوەی چەکەکەی بەھەڵە فیشەک دەرچووە و بەر ھاوسەرە دووگیانەکەی کەوتووە بە ناوی (م.خ.ئ) لەدایک بووی ٢٠٠١ و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە. 

پۆلیسی کەرکوک راشیگەیاندووە کە کارمەندە پۆلیسەکە گیراوە ھەروەھا ئەوەشی ئاشکراکردووە خێزانی کارمەندە پۆلیسەکە دووگیان بووە و بە قسەی ناوبراو (ع.ب.ی) لە کاتی پاککردنەوەی چەکەکەی بەھەڵە فیشەک دەرچووە و بەر ھاوسەرە دووگیانەکەی کەوتووە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە بەردەوامە. 

 

Thumbnail





ئەم هەواڵە 5539جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad