English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سووریاوە ٣٢ ھەزار کەس دەگوازرێنەوە پارێزگای نەینەوا
2019-07-28 [11:55 AM]

ZNA- هه‌ولێر


مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال رایگەیاند: "لە چەند کاتژمێری داھاتوودا ٣٢ ھەزار کەس لە خێوەتگەکانی سووریاوە دەگوازرێنەوە خێوەتگەکانی پارێزگای نەینەوا".

لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانە لە رێگەی دەروازەی سنووریی رەبیعەوە دەگوازرێنەوە خێوەتگەکانی حەمام عەلیل و جدعە لە باشووری نەینەوا، بەشێکیان ئەو ژن و منداڵە ئێزدییانەن کە لە دەست داعش رزگاریان بووە، پاش ئەوەی لە رووداوەکانی رۆژی ٣/٨/٢٠١٤ داعش دەستگیریی کردبوون".

قایمقامی شنگال ھۆشداریی دەداتە حکوومەتی عێراق و دەڵێت: "ھێنانە ناوەوەی ئەو ھەموو خەڵکە بۆ عێراق وەک بۆمبی چێنراو وایە و پڕن لە ھزری داعشی و تەکفیریی، لەو رێگەیەشەوە دەتوانن ھزری گەنجان ژەھراوی بکەن و شوێنەواری خراپ لەسەر کۆمەڵگا جێبھێڵن لە داھاتوودا".

مەحما خەلیل داوا لە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەکان و ھێز و لایەنە سیاسییەکان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەکات، ھێنانی ئەو خەڵکە زۆرە بۆ پارێزگای نەینەوا رەتبکەنەوە و رێگە نەدەن لەسەر حیسابی بەرژەوەندییەکانی وڵات ئەوانە بھێنرێنە ناو عێراقەوە.





ئەم هەواڵە 2041جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad