ZNA- ههولێر بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاوی زێی بچووک و بەردانەوەی بەشێکی ئاوەکە لەلایەن ئێرانەوە، رێگای ھاووڵاتیانی ١٤ گوندی بناری ئاسۆس بە رووی سنووری پشدەردا دەگیرێت.
بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر راگەیاند: "ئێران بەشێکی ئاوی زێی بچوکی بەرداوەتەوە و بەو ھۆیەوە بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لەو پردانەی ھاووڵاتیانی گوندەکانی بناری ئاسۆس بەھاوکاری حکوومەت لەسەر ئاوی زێیەکە دروستیان کردوە تێکچوون و ڕێگای پەڕینەوە داخراوە".
بە وتەی گوندنشینان، ئەو ھاووڵاتیانەی بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێل لە پشدەرەوە بەرەو گوندەکانی بناری ئاسۆس چونەتە سەر زەویە کشتوکاڵیەکانیان رێگایان لێ گیراوە .
لە یەکی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧، ئێران بۆ پڕکردنی بەنداوی "کۆڵەسە" لە سنووری سەردەشت ئاوی زێی بچوکی بەڕووی باشوری کوردستاندا گرتۆتەوە.
سەرچاوە: ٢٤
ئەم هەواڵە 3415جار خوێندراوەتەوە |