English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌واف حه‌سه‌ن: به‌هۆی په‌كه‌كه‌وە مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یه‌
2019-07-28 [12:00 PM]

ZNA- هه‌ولێر


بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان گوتی، مەترسییەکی جددی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان ھەیە،‌ کە تورکیا ھێرش بکاتە سەری و ھاوشێوەی عەفرین داگیری بکات، بۆیە پەکەکە بووەتە نەخۆشییەکی کوشندە و بەربووەتە گیانی کورد و لە ‌ھەر شوێنێک دەستکەوتێک بۆ کورد ھەبێت کار بۆ تێکدانی دەکەن و کاری سەرەکیشیان دژایەتیکردنی پڕۆژەی نەتەوەییی کوردە بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی.


بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان، نەواف حەسەن، ڕاگەیاند: "پەکەکە بووەتە نەخۆشییەکی کوشندەی وەکو شێرپەنجە و بەربووەتە لاشەی کورد و لە ‌ھەر شوێنێک دەستکەوتێک بۆ کورد ھەبێت، تێکی دەدەن و ھەموو ھەوڵێکیان ئەوەیە پڕۆژەی نەتەوەییی کوردی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی سەرکەوتوو نەبێت، ئەمەش جێبەجێکردنی پلانی وڵاتانی دوژمنی کوردە."

نەواف حەسەن گوتی: "‌ئێستا ھەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی وڵاتان ڕاکێشن بێنە پارچەکانی دیکەی کوردستان وەکو باشوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵاتی کوردستان شەڕ بێت و ئارامی نەبێت، بۆیە کاتی ئەوە ھاتووە شۆڕشێک لە دژی پەکەکە دەست پێ بکرێت و پەکەکە لە ھەموو پارچەکانی کوردستان دەربکرێت، ئەگەرنا شەڕێکی گەورە تووشی کوردستان دەکەن و مەترسیی جددی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان پەیدا دەبێت، چونکە بە ‌ھیچ شێوەیەک شەڕ لە بەرژوەندیی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان نییە.

حەسەن باسی لەوەش کرد: "ئەگەر پەکەکە ڕاست دەکات با بچنە باکووری کوردستان و لەوێ خەبات بکەن، نەک بێن کێشە بۆ باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بنێنەوە، کە ئەوان ھیچ کاریان لەو ناوچانە نییە."


نەواف حەسەن گوتیشی: "پێویستە فشاری جددی دەست پێ بکات بۆ ئەوەی پەکەکە لە ‌ناوچەکانی ئێمە دەربکرێت، ئەوکات وڵاتانیش ھیچ بیانوویەکیان نامێنێت ھێرش بکەنە سەر ئێمە، بەڵام ئێستا  ئەگەر بەوشێوەیە دۆخەکە بەردەوام بێت شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان وەکوعەفرینی لێ دێت."


نەواف حەسەن ئاشکرایشی کرد: "ھەڕەشەکانی تورکیا جددین و مەترسیشن تا پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان ھەبێت، بۆیە مەترسییەکی گەورە لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان ھەیە، بەھۆی بوونی پەکەکەوە لەو پارچەیەی کوردستان."

سەرچاوە: KDP





ئەم هەواڵە 1957جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad