English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییه‌ك لە هاتووچۆى سلێمانىەوە بۆ هاوڵاتیان
2019-07-28 [11:59 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکاتەوە، کە تاسەی قیڕ دادەنێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨/٧/٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەینەوە، کە دانانی (تاسەی قیڕ) لە پسپۆڕی و تایبەتمەندیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییە، نەک ئەندازەی ھاتوچۆ، چونکە ئەندازەی ھاتوچۆ تەنیا (تاسەی پلاستیکی) دادەنێت".

ھاتوچۆی سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لە توانایدا نییە (تاسەی قیڕ) بۆ ئەو شەقامانە دروست بکات، کە پێویستیان پێیەتی، بەڵکو پێویستە داوا لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بکرێت و لەسەر بوودجەی خۆیان، (تاسەی قیڕ) بۆ ئەو شەقامانە دروست بکات.





ئەم هەواڵە 2149جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad