English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا... زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س ده‌ستگیر كران
2019-07-28 [12:02 PM]

ZNA - هه‌ولێر



له‌ پرۆسه‌یه‌كی ئاسایشیدا كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ رووی نه‌داوه‌، پۆلیسی روسیا زیاتر له‌ هه‌زار كه‌سی له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیر كرد‌.

به‌رپرسان رایانگه‌یاند، پۆلیس به‌لانی كه‌م هه‌زار و 74 كه‌سی ده‌ستگیر كرد، به‌ڵام چاودێران باسیان له‌وه‌ كرد، 1127 كه‌س ده‌ستگیر كراون.

خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایی خۆیان بۆ دوور خستنه‌وه‌ی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له‌به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خۆجێیه‌تی ده‌ربڕی، ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، ئه‌و دوورخستنه‌وه‌یه‌ هۆكاری سیاسی له‌پشته‌.

 كارمه‌ندانی ئاسایش هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی گه‌وره‌ شاره‌وانی مۆسكۆ دوور بخه‌نه‌وه‌.

پێشتریش پۆلیس ژماره‌یه‌ك كاندیدی قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌ستگیر كرد كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌شتی سه‌پته‌مبه‌ر به‌شداریان كردبوو.

ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌كرد 30 كاندیدی دوور خسته‌وه‌، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی نه‌یان توانی ژماره‌ی پێویستی ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن.

به‌رپرسان رایانگه‌یاند، پۆلیس به‌لانی كه‌م هه‌زار و 74 كه‌سی ده‌ستگیر كرد، به‌ڵام چاودێران باسیان له‌وه‌ كرد، 1127 كه‌س ده‌ستگیر كراون.

پارێزه‌ری شاره‌وانی مۆسكۆ سێرگی سۆبیانین، وه‌سفی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كرد كه‌ بۆ سه‌ر ئاسایش هه‌ڕه‌شه‌یه‌، به‌ڵێنی دا پارێزه‌ری به‌ سیسته‌می گشتی بكات.

 

بی بی سی





ئەم هەواڵە 4825جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad