English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزاره‌تى ئاوەدانكردنەوە كار بۆ دانانى هێڵى ئاسنین له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
2019-07-28 [12:06 PM]

ZNA-هەولێر


وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە پلانی کارکردنی چوار ساڵی داھاتوو، کار بۆ ھێنانی ھێڵی ئاسنین بۆ ھەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨/٧/٢٠١٩، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "پلان بۆ کارکردنی چوارساڵی داھاتوو ئامادە دەکەین، کۆبوونەوەش لەگەڵ پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆک دەکەین، بۆ دانانی بەرنامەی چوار ساڵی داھاتوو بۆ ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بۆ ئەوەی بتوانین پلانێکی گونجاو دابنێین".

باسی لەوەش کرد: "بابەتێکی دیکە کە گرنگە لای وەزارەتەکەمان، ھێنانی ھێڵی ئاسنینە بۆ ھەرێمی کوردستان، چونکە تێکچوونی زۆربەی ڕێگاکانی کوردستان بەھۆی نەبوونی ڕێگای ئاسنینەوەیە، ڕێگای ئاسنین دەتوانرێت بۆ بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەکاری بێنین، بۆیە ئەوە یەکێک دەبێت لە کارەکانی پلانی چوارساڵی داھاتوومان".

وەزیری ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردن گوتیشی: "جگە لەوەش دەمانەوێت ڕێگاکان بپارێزرێن و ڕێگا کۆنەکان چاک بکرێنەوە، بۆ ئەوەی خراپتر نەبن و چاکبوونەوەیان پێویستی بە پارەی زیاتر ھەبێت".





ئەم هەواڵە 2353جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad