English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی حکومەتی ئێران: بۆ پاراستنی كەنداو پێوستمان بە ھێزی دەرەكی نیە
عەلی رەبیعی، گوتبێژی حکومەتی ئێران
2019-07-28 [12:08 PM]

ZNA- هەولێر


گوتەبێژی حكومەتی ئێران دەڵێ وڵاتانی ناوچە دەبێ كەنداو بپارێزن و  پێویست بە ھێزی چەكداری دەرەكی ناكات.

ئەمرۆ یەكشەممە ٢٨ی تەممووز، عەلی رەبیعی گوتەبێژی حكومەتی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كەشتییە نەوتھەڵگرەكەی بەریتانیا یاسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێڵكردووەو خەریكە پرۆسەی یاسایی تێدەپەرێنێت.

ھاوكات رەبیعی داوا لە بەریتانیا دەكات كە بە زووترین كات كەشتییە ئێرانییەكە ئازاد بكات.

گوتەبێژی حكومەتی ئێران سەبارەت بە ناردنی ھێزی بەریتانی بۆ ناوچەكە رایگەیاند كە ئەوە دۆخەكە ئالۆزتر دەكات و دەلێ وڵاتانی ناوچە دەبێ ئاسایشی كەنداو بپارێزن و پێویست بە ھێزی دەرەكی ناكات.





ئەم هەواڵە 1675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad