English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوێنی لە چلەی هاویندا تەرزە و بارانێکی زۆر لە سعوودیە باری
2019-07-28 [12:18 PM]

ZNA-هەولێر


چەند میدیایەکی ناوخۆیی سعودیە چەند ڤیدیۆ و وێنەیەکی چالاکوانانیان بڵاو کردەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دایان ناوە و تێیدا دەردەکەوێت کە لە گوندی (السۆدە)ی سەر بە پارێزگای ئەبھا، دوێنێ شەممە ٢٧ی ٧ی ٢٠١٩ تەرزە باریوە.

ھەروەھا دەردەکەوێت کە لە پارکی ئەلسۆدە ڤیدیۆ و وێنەکان گیراون.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی ڤیدیۆیەکی دیکە کە میدیا ناوخۆییەکانی سعوودیە بڵاویان کردووەتەوە، بارانێکی زۆر لە دۆڵی (سایبە) لە ناوچەی باحە باریوە و بەھۆیەوە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری جێب ئاوبردوویەتی. باسیش لەوە دەکرێت کە ئۆتۆمبێلەکە شۆفێریشی تێدا بووە و پێش ئەوەی باران بیبات، بەھۆی زۆریی ئاوەوە وەرگەڕاوە و تاوەکوو ئێستاش چارەنووسی شۆفێرەکەی دیار نییە.

 





ئەم هەواڵە 3130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad