English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووبارە ھێڵکاریی کردنەوەی شەقامی ١٠٠ مەتری ھەولێر
2019-07-28 [12:30 PM]

ZNA-هەولێر


بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای ھەولێر، پرۆژەی دووبارە ھێڵکاریکردنەوەی شەقامی ١٠٠ مەتری ھەولێر لەدوای نۆژەنکردنەوەی ڕاگەیاند.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، "لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی ھاتوچۆی ھەولێر، بەشی ئەندازەی ھاتووچۆ، لەرێگەی کۆمپانیایەکی ئیتاڵی پرۆفیشناڵ لەبواری رێکخستنی ھاتوچۆ دەستیان کرد بە دووبارە ھێڵکاریکردنەوەی شەقامی ١٠٠ مەتری لەپاش دووبارە قیرکردنەوەی".

ڕوونیشیکردووەتەوە، کە سەرەتای دەستپێکردنی کارەکان لە تونێلی رێگای شەقڵاوەیە تاکو ئەندەرپاسی رێگای کۆیە، دوای تەواوبوونی ئەم قۆناغەش بەشەکانی دیکە ھێڵکاری دەکرێنەوە.

ئاماژەشی بەوەداوە، بۆیەکردنەوەی ھێڵکاری شەقامەکە لە جۆری تیرمۆپلاستە کەماوەیەکی زۆر بەرگە دەگرێت و تێکناچێت.

 





ئەم هەواڵە 2881جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad