English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش هێرشێكی فراوانی كرده‌ سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی سه‌لاحه‌دین
2019-07-29 [06:00 AM]

ZNA- هه‌ولێر


داعش هێرشێكی فراوانی كرده‌ سه‌ر كێڵگە نەوتییەكانی پارێزگای سەڵاحەدین، به‌ڵام پۆلیسی وزەی عێراق هێرشه‌كه‌ی تێكشكاندووه‌ .

لە بەیاننامەیەكدا پۆلیسی وزەی عێراق رایگەیاند، لە بەرزاییەكانی عەلاسەوە ھێرشێكی فراوانی چەكدارانی داعشیان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی عەلاس تێكشكاندووە.

لە بەیاننامەیەكدا روونیشكراوه‌ته‌وه‌، چەكدارانی داعش ھەوڵیان داوە لەو كێڵگە نەوتییانە نزیك ببنەوە و كۆنتڕۆڵی بكەن بەڵام ھێرشەكە تێكشێندراوە.

بە گوێرەی میدیاكانی عێراق، دوێنێش چەكدارانی داعش ھێرشیان كردووەتە سەر فەوجێكی پۆلیسی كێڵگە نەوتییەكانی عەجیل لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەڵام ھێرشەكە تێكشكێندراوە.

 





ئەم هەواڵە 8275جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad