English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری تەندروستی بۆ کارنامەی وەزارەتەکەی داوای پێشنیاز دەکات
2019-07-29 [06:05 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارنامەی وەزارەتەکەی دادەنێت و داوای هاوکاری دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێک، کە ئەمڕۆ دووشەممە 29-7-2019 بڵاو کراوەتەوە کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس کەوتووە، دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی رایگەیاندووە، کارنامەی داهاتووی وەزارەتەکەی لەژێر رۆشنایی هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەت دادەنێت.

لە راگەیەندراوەکەدا، سامان بەرزنجی داوای لە شارەزایان، پزیشکان، رێکخراوەکان و هاووڵاتییان کردووە بە پێشنیاز و بیرۆکەی خۆیان لەبارەی خزمەتگوزاریی تەندروستی و چارەسەری، رەوانەی وەزارەت بکەن.

وەزیری تەندروستی داوای کردووە پێشنیاز و بیرۆکەکان ئەم دوو خاڵی رەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتیی و توانای حکوومەت و دەرنەچوون لە چوارچێوە یاساییەکانی تێدا رەچاو بکرێ.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزیری تەندروستی:

پڕۆژەپێشنیار ...

لەژێر ڕۆشنایی هێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بۆ بەرەوپێش بردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و ئاسودەبوونی هاوڵاتیان و پزیشکان و کارمەندان و ستراتیجیەتی حکومەت لە هەرێمی کوردستان، ئێستا سەرقاڵین بە ئامادەکردنی کارنامەی داهاتووی وەزارەتی تەندروستی، بۆئەم مەبەستە شارەزایان و پزیشکان و دەرمانسازان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران و سەندیکا و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی NGO و هاوڵاتیان و هەر لایەنێکی پەیوەندار دەتوانن بە پێشنیار و پڕۆژە وبیرۆکەکانیان تایبەت بە خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی و چارەسەری بۆمان ڕەوان بکەن لە ماوەی یەک هەفتە بە ئیمەیلی

moh.program.c9@gmail.com

یان ڤایبەر و وەتسئەپ لەسەر ژمارەی (07504636912) بە تێبینی ئەم دوو خاڵەی خوارەوە:

1- ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی و توانای حوکمەت.

2- چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان.

لەگەڵ ڕێز و سوپاس.

د. سامان بەرزنجی

وەزیری تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

29 تەمموز 2019





ئەم هەواڵە 1810جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad