English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشوازی له كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد
2019-07-29 [06:46 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیكرد له‌ جیمس سۆرنتون كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری

 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، له‌دیداره‌كه‌دا بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی پیرۆزبایی له‌ ده‌ست به‌كاربوونی كونسوڵی تازه‌ی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێم و راوێژكاری تازه‌ی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ له ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرد.

دواتر بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تیشكی خسته‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی وڵاتی به‌ریتانیا له‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ، هیواشی خواست به‌ریتانیا به‌رده‌وام بێت له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ جیمس سۆرنتون كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌و دیداره‌ ده‌ربڕی و سوپاسی بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ی لێی كرا.

هاوكات كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه‌ و رۆڵی وڵاتانی هاوپه‌یمان كرد، دواتر هیوای خواست په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت.





ئەم هەواڵە 2050جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad