English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێی دوكان به‌ته‌واوی وشك ده‌كرێت
2019-07-29 [07:14 AM]

ZNA-هەولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا، قایمقامیه‌تى قه‌زای دوكان رایدەگەێنێت، به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ هاوڵاتییه‌ك كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا له‌ زێی‌ دوكان خنكابوو، ئاوی زێی دوكان به‌ته‌واوی ووشك ده‌كرێت.

سیروان سه‌رحه‌د  قایمقامیه‌تى دوكان رایگەیاند، به‌شێك له‌ ئاوی زێی دوكان گیراوه‌ته‌وه‌ تا تیمی مه‌له‌وانی دوكان بتوانن ئاسانتر ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه‌ بدۆزنه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

قاییمقامی‌ دوكان  ده‌شڵێت دوای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با و به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌شی كۆنتڕۆڵی به‌نداوی دوكان، له‌ كاتژمێر 4ی به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ پرۆسه‌ی وشك بوونى ئاوی زێی دوكان ده‌ستپێده‌كات.

 
ناوبراو راشیگه‌یاند كه‌ تیمی مه‌له‌وانی دوكان و مه‌له‌وانانی دوكان و ئاسیش و پۆلیس هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن تا بتوانن ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه‌ بدۆزنه‌وه‌.
 





ئەم هەواڵە 5491جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad