English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێش جەژن مووچە دابەشدەکرێت
2019-07-29 [08:36 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەكات بەپێی خشتە و ئەو پارەیەی لەبەردەست دەبێت مووچەی فەرمانبەران بۆ جەژن دابەش دەكرێت.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رای گەیاند: "خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەمان هەیە كە لە لایەن بەرێوەبەری گشتی ژمێركاری ئامادە دەكرێت، بەپێی ئەو خشتەیە مووچە پێش جەژن دەدرێت".

 

زیاتر گوتیشی:"ئەو بەرنامەی دامانناوە ئەگەر پارەی پێویست هەبێت وەكو خۆی جێبەجێ دەكرێت و بە بێ دواكەوتن دەدرێت، بەڵام پارە هاتنەكە هەمووی لە یەك کات نایەت بۆ ئەوەی لە دوو سێ رۆژدا پارەی هەموو وەزارەتەكان دابەش بكرێت، بەڵام چەندە پارەی پێویستمان لەبەر دەست بێت ئەوە پێش جەژن مووچە دابەش دەكرێت".

 

وەزیری دارایی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر بەغدا پێش جەژن مووچەی خۆی بدات پارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دەنێرێت، گوتی: " پارەمان بۆ بێت لە بەغداوە ئێمەش دابەشی دەكەین هیچ كێشەیەكمان نابێت".

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە گەنجینەی وەزارەتی داریی دراون لەلایەن گەنجینەکانەوە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 5ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە و دراوتە وەزارەتی دارایی.

 

ئەگەر خشتەی دابەشکردنەکەی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بێت بە وەزارەتی پێشمەرگە دەست پێ دەکات و دواتر مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی پەروەردە، دارایی و تەندروستی دابەش دەکرێت، بەڵام بەهۆی جەژنەوە چاوەڕوانی گۆڕانكاری دەكرێت.

‏basnews





ئەم هەواڵە 17554جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad