English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... پشكنین بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌كرێت
2019-07-29 [10:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر



له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌پله‌ی گه‌رمی به‌رز و تیشكی خۆر به‌شێك له‌ پلاستیكه‌كه‌‌ تێكه‌ڵی ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێت له‌ نێویاندا شێرپەنجە، لەبەر ئەم هۆكارە قائیمقامیەتی سلێمانی بەووردی چاودێری كۆی پرۆسەی بەرهەمهێنان و ساغكردنەوەی ئاوی لەدەبەنراو دەكات .

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاسایشی ئابووری، كۆنترۆڵی جۆری، پیشه‌سازی، ته‌ندروستی و به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ و ته‌ندروستی عێراق، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كارگه‌كانی ئاوی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆبوەوە.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌كارگه‌كانه‌وه‌ بۆ بازاڕ و شوێنی به‌كارهێنانی پێویسته‌ به‌ڕێگه‌ی تەندروست و زانستی بگیرێتەبەر، نابێت له‌پله‌ی گه‌رمای به‌رز و به‌رتیشكی خۆر ئاوبگوازرێته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێت كارگه‌كان خۆیان گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆشوێنه‌كان له‌ ئه‌ستۆ بگرن و بەبەرادی تایبەت بیگوازنەوە.

ئاوات محەمەد ووتیشی؛ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی ساردكه‌ره‌وه‌ و رێگه‌ی زانستی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو مه‌ترسی كارلێك و شیبونه‌وه‌ی به‌شێك له‌ پلاستیكه‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ كه‌به‌یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌كان بە تایبەتی شێرپەنجە داده‌نرێت.

قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد؛ لیژنەیەكی تایبەت بۆ بەدواداچونی كۆی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و جۆری ئەو ئاو دەبانەش  دروست دەكرێت كە لە كارگەكان بەرهەم دەهێندرێت تا ئەو كاتەی دڵنیا دەبنەوە لەوەی ئاوێكی تەندروستی بگاتە دەستی هاوڵاتیان , روونشی كردەوە له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌هاوكاری هاتوچۆی سلێمانی چاودێری بازاڕ و شه‌قامه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌رشوێنێك سه‌رپێچی بكات و ئاو له‌ پله‌ی گه‌رمای به‌رز و به‌رتیشكی خۆر بگوازێته‌وه‌ یاخود عه‌مبار بكات شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی سزای توندی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 1744جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad