English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ یانە رکابەری لەسەر یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەکەن 
2019-07-29 [10:49 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەکانی ئەرسنالی ئینگلیزی و برۆسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی و ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان مالکۆم دی ئۆلیڤیرای بەرازیلی . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی بەرشەلۆنە لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە تواناکانی یاریزان مالکۆم داوای ٥٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ئەرسنال و ئێڤەرتۆن و برۆسیادۆرتمۆند رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان مالکۆم. 


وەزری رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لەبەرامبەر ٤١ ملیۆن یۆرۆ بۆندی لەگەڵ یاریزان مالکۆم مۆرکرد بەڵام ئەم یاریزانە نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی یانەی کەتەلۆنی بکاتەوە ، لەبەر ئەمە ئەم وەرزە یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریدا بیفرۆشێت . 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 2611جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad