English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات
2019-07-29 [12:26 PM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا پەرلەمانی کوردستان رایدەگەێنێت ، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی تەمووزی ٢٠١٩ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پێشوازییان کرد لە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتیی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

لەدیدارێکدا فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەناوی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لەسەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونیان لەپۆستەکانیان و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان خواست و پشتگیریی تەواوی خۆیانی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و پەرلەمانی کوردستان دووپاتکردەوە و ئاماژەی بە گرنگیی رۆلی پەرلەمان لەدەرکردنی یاساو چاودێریکردن و بەدواداچوونی کارەکانی حکومەت و پەسەندکردنی بودجە کردو ئومێدی خواست کە ئاراستەی کارکردنی پەرلەمان لە ئاست بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەرێمی کوردستان و خزمەتکردن بەسەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان بێت ، ھەروەھا بوونی ئۆپۆزسیۆنیشی لەناو پەرلەمان بە نیشانەی دیموکراسی و بەرەوپێشچوونی ئەم ھەرێمەو پەرلەمانی کوردستان زانی و ئاماژەی بەوەدا کە پەرلەمان مولکی تەواوی خەڵکی کوردستانە بەھەموو پێکھاتەکانییەوە.

لای خۆیەوە د.رێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سوپاسی شاندی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی کرد بۆ ئەو سەردانەیان و پشتیوانیکردنیان لە پەرلەمانی کوردستان و رایگەیاند: "پەرلەمانی کوردستان ھاوکارو ھەماھەنگ دەبێت لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پشتگیریی پەرلەمانیشی بۆ کارنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند کە بەھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی ھەرێم کاردەکەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ھەرێمەکەمان و پەرلەمانی کوردستانیش چەتری کۆکەرەوەی سەرجەم نەتەوە و پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان دەبێت.

ھەروەھا باسی لەو یاسایانەش کرد کە پەرلەمانی عێراق تایبەت بەھەرێمی کوردستان دەریدەکات و رایگەیاند پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوونی یاساییان بۆ دەکات. 

ھەر لەدیدارەکەدا ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لە چۆنیەتیی بەیاساییکردنی کارنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کاری سەرەکیی پەرلەمان لەڕووی چاودێریکردن و بەدواداچوون و دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی کرد.

ھەر لەدیدارەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی ئەمڕۆی ھەرێمی کوردستان و عێراق کرا و جەخت لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە رێگەی دیالۆگ و دەستوور کرایەوە.





ئەم هەواڵە 3949جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad