English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارێكی‌ نوێ‌ له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ بۆ قوتابیان
2019-07-29 [12:35 PM]

ZNA-هه‌ولێر


 لەنووسراوێکدا  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە  کە بۆ ئەمساڵی خوێندن، سیستمی پەڕینەوە (عبور) بۆ وانەی ساڵانە یەک وانەیە و بۆ وانەی وەرزی دوو وانەیە.

 نووسراوەکەی خوێندنی باڵا بەژمارە ١٠٨٦ کەوێنەیەک دەست ماڵپەری کوردستان تیڤی کەوتووە و واژووی د. خەتاب ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون بەوەکالەت لەسەرەوە  بە "پەڕینەوە"ی ئاڕاستەی گشت زانکۆ حکومی و تایبەتەکان کراوە 

لە نووسراوەکەدا ھاتووە، ھاتووە کە وانەی پەڕینەوە یەک وانەی ساڵانەیە و دوو وانەی وەرزی دەبێت.

 راشیدەگەیەنن ، دوو وانەی وەرزی ئەگەر ھەردوو وانەکە لە یەک وەرز بن یان ھەروانەیەک لە لە وەرزێکدا بێت، پەڕینەوە دەیگرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم دەشڵێت ، لە سیستمی ساڵانەی قوتابی  بۆی ھەیە تەنھا یەک وانەی پەڕینەوەی ھەبێت تا بچێتە قۆناغی سەرووتر، ئەگەر قوتابی دوو وانە کەوتبوو لە ھەمان قۆناغ یان لە قۆناغی جیا ئەوا لە ھەمان قۆناغ دەمێنێتەوە تاکو لە یەکێک لە وانەکان دەردەچێت و بۆ سیستمی وەرزیش بەھەمان شێوە نابێت لە دوو وانەی وەرزی زیاتر بێت.





ئەم هەواڵە 2878جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad