English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاتووچۆی ھەڵەبجە تابلۆی ژمارە ١٩٨٨ نافرۆشێت
2019-07-29 [12:40 PM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای ھەڵەبجە ئاشکرای دەکات، کە تابلۆی ژمارە ١٩٨٨ نافرۆشن.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەڵەبجە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند: "بەنووسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە، ژمارە ١٩٨٨ی پارێزگای ھەڵەبجە نەدرێت بە ھیچ شۆفێرێک و لە لیستی خشتەی ژمارە نایابەکان و زیادکردنەکە لاببرێت، لەبەرئەوەی ئەو بەروارە رۆژێکی شووم و تاڵە بەنیسبەت خەڵکی ھەڵەبجەوە وەک ژمارەیەکی ئاسایی لەناو ھەموو ژمارەکانی تردا بفرۆشرێــت. بەسوپاسەوە پێشنیارەکەمان قبوڵکــراو رەزامەند بوون".

لە ١٦/٣/١٩٨٨ و رژێمی بەعسی عێراق شاری ھەڵەبجەی کیمیاباران کرد، لە ئەنجامدا زیاتر لە ٥ ھەزار ھاووڵاتی ئەو شارە شەھید بوون و ١٠ ھەزار کەسی دیکەش برینداربوون.





ئەم هەواڵە 2275جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad