English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١٠٠ قامچی لە ھونەرمەندێکی کورد دەدرێت
2019-07-29 [12:46 PM]

ZNA-هه‌ولێر


رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە کە لە رۆژھەڵاتی کوردستان، ھونەرمەندێکی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی  ئێرانەوە بە لیدانی ١٠٠  قماچی سزا درا.
 
بەپێی ھەواڵی ڕێکخراوی (ھەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ،دوێنێ یەکشەممە ٢٨ ی ٧ ی ٢٠١٩ ،  حوکمی لێدانی ١٠٠ قامچیی پەیمان میرزازادە، ھونەرمەندی لاوی خەڵکی ورمێ لە یەکێک لە دادگاکانی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.
 
ئەو ھونەرمەندە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بە تۆمەتی خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانە و لەبەرکردنی جلوبەرگی خەباتکارانی کورد، حوکمی ٢ ساڵ بەندکران و لێدانی ١٠٠ قامچی بەسەردا سەپابوو.
 
پەیمان میرزازادە کوڕی نوورەدین و دانیشتووی گوندی "گەنگەچین"ی ورمێ، پاییزی ٢٠١٧ دەستبەسەر و دواتر حوکمی شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و بەھاری ساڵی ڕابردوو دوای تەواوبوونی حوکمەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
 
 رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت ،  ئەو ھونەرمەندە ڕێکەوتی ٢١ی فێوریەی ٢٠١٩  دەستبەسەر و دوای حەفتەیەک بەندکران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.





ئەم هەواڵە 2629جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad