English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ ڤیدیۆ.. هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر مێسی
2019-07-29 [12:50 PM]

ZNA-هه‌ولێر


لیۆنێل مێسی کاپتنی بارسێلۆنا دوای ئەوەی پشووەکانی کۆتایی ھات و گەڕایەوە کەتەلۆنیا، بەڵام شەوی رابردوو بۆ گەشتێکی کورتی خانەوادەیی لەگەڵ فابریگاس، سوارێز و ئالبا چوونە دوورگەی ئیبیزای ئیسپانیا، بەڵام لەو شوێنە بەتوندی پەلاماری مێسی درا.

لیۆنێل مێسی ھاوشانی ئانتۆنێلای خێزانی و ھاوڕێیەکانی چوونە یانەیەکی شەوانە، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو پەلاماری مێسی درا و بە توندی ھێرشی کرایە سەر، بەڵام ئاسایشی ئەو شوێنە ھاوشانی پاسەوانەکانی بە خێرایی مێسیان لەو شوێنە رزگار کرد، مێسی دواتر بە سەلامەتی بەرەو شاری بارسێلۆنا گەڕایەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنیا نووسیویەتی: مێسی زۆر دڵگرانە لەو رووداوە، چونکە ئەگەر پۆلیس فریای نەکەوتبا بە توندی زامدار دەکرا و گیانی دەکەوتە مەترسی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە مێسی تووشی شۆک بووە کە تائێستا یانەی بارسێلۆنا ھیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە و دەزگای پۆلیسیش بێدەنگی ھەڵبژاردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو مێسی بەھۆی ئەو رووداوە چیتر ھەست بە دڵنیایی و سەلامەتی ژیانی خۆی و خێزانەکەی ناکات، بەجۆرێک رەنگە ئەمە دوایین وەرزی بێت لە بارسێلۆنا و لە یانەکە بڕوات.





ئەم هەواڵە 2044جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad