ZNA-ههولیر
بەبەرداوەم کۆمپانیای (Google) لە نوێ گەری دایە بۆ خزمەتکردن و سەر سام کردنی بەکارھێنەرانی ھەروەھا بەبەرداوەم لەھەولی ئەوەدایە بەئاسانترین شێواز کارەکانت ئەنجام بدەیت ھەروەھا رێگاکانت بۆ کورت بکاتەوە.
کۆمپانیای (Google) ئەپێکی سەرنج راکێشی بەرھەم ھێناوە بەناوی (Google lens) کە ئەم جۆرە ئەپە کار ئاسانیەکی تەواوت بۆ دەکات لە کاری رۆژانە ئەم ئەپە بەکاردێت بۆ دۆزینەوەی ھەموو جۆرە کەلوو پەلێک و خواردن و دیکۆراتی ناو مال و ئاژەل و ھەموو شوێنک کە دەتەوێت سەردانی بکەیت ھەروەھا دەتوانیت لەرێگای ئەم ئەپەوە ھەموو جۆرە وشەیەک و رستەیەک وەرگێریتە سەر ئەو زمانی کە دەتەوێت ھەروەھا زۆر کاریتر کە تۆ دەتەوێت بۆت ئەنجام دەدات لە رێگای (Camera) بەئاسانترین رێگا ھەروەھا لە ئێستادا دەتوانیت لەسەر ھەردوو سیستەمی (Android) و (IOS) بەکاری بھێنیت
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad