English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا... لە کالیفۆرنیا چه‌ند کەسێك به‌ته‌قه‌ کوژران
2019-07-29 [02:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە ڤیستیڤاڵێکی خواردن لە کالیفۆرنیا چەکدارێک بەلایەنی کەمەوە سێ کەس دەکوژێت، دواتر پۆلیس ده‌یکوژێت، هه‌روه‌ها گه‌ڕان بەدوای کەسێکی دیکەدا به‌رده‌وامه‌ كه‌ به‌شداری ئه‌و رووداوه‌ی كردوه‌.

پۆلیسی كالیفۆرنیا وتی، لە تەقەکردنەکەی ڤیستیڤاڵی گیلڕۆی گارلیک لە باکووری کالیفۆرنیا کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت 15 کەس برینداربوون.

سەرۆکی پۆلیسی شاری گیلڕۆی سکات سمیثی وتی، لە ماوەی یەک خولەکدا هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە دوای ئەوەی گوێیان لە دەنگی تەقەکان بووە و تەقەیان لە چەکدارەکە کردووە و دوای چەند ساتێک کوشتوویانە.

وتیشی، " کەسێکی دیکە لە ڕووداوەکەدا بەشداربووە بەڵام نازانین بە چ شێوازێک بەشداربووە."

وتیشی، " هیچ بیرۆکەیەکمان لەسەر پاڵنەری چەکدارەکە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە نییە.

سمیثی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، شتێکی خەمناک و نائومێدکەرانەیە چالاکییەکی لەوشێوەیە کە سوودێکی زۆر هەیە بۆ کۆمەڵگە ڕووبەڕووی کارەساتێکی لەمشێوەیە ببێتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 2194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad