English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرمی.. پاریس گواستنەوەی ئیدریسا گێی راگەیاند
2019-07-30 [08:39 AM]

ZNA- ھەولێر


بە شێوەیەکی فەرمی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی گواستنەوەی ئیدریسا گێی یاریزانی  یانەی ئێڤێرتۆنی ڕایگەیاند.

یاریزانی ھەڵبژاردەی سەنیگال تەمەن ٢٩ ساڵ ئیدریسا گێی، کە لە ھێڵی ناوەڕاستی یاریگا یاری دەکات، بۆ ماوەی چوار ساڵ و تاوەکو تەمووزی ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندی بە یانەی پاریسەوە کرد، نرخی گواستنەوەکەشی ٣٠ ملیۆن پاوەندە.

ئیدریسا لە لێدوانێکیدا گوتی" من ھەست بە شانازی دەکەم کە پەیوەندیم بە پاریس سانجێرمانەوە کرد، دوای جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، ئێستا دەمەوێ لەگەڵ یانە نوێیەکەم کاروانێکی پڕ لە سەروەری لەسەر ئاستی ئەوروپا دەستپێبکەم" .





ئەم هەواڵە 1882جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad