English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌
2019-07-30 [11:47 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە کۆبوونەوەیەکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندا لەگەڵ د. لوئەی شەبانە بەڕێوەبەری ھەرێمیی ڕێکخراوی سەندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری دانیشتوانان و شاندێکی یاوەری، شەبانە پوختەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەیان خستە ڕوو کە بۆ نیشاندانی پشتگیریی ڕێکخراوەکەیانە لە ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا بۆ بەشداریکردنە لە یادی ٢٥ ساڵەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی دانیشتوان و پەرەپێدان و یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەیان.

لە کۆبوونەوەکەدا کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠/٧/٢٠١٩ لە ھەولێر بەڕێوەچوو، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەی بەرز نرخاند و باسی لە پرسی سەرژمێری لە عێراق کرد، ھەروەھا ھیوای خواست ئەو پرسە بە سیاسی نەکرێت و لەسەر بنەمای دەستووری عێراق مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. 

بەڕێزیان پوختەیەکیشی دەربارەی بەرەوپێشچوونەکانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە ڕووی گرنگیدان بە کۆمەڵگە و خێزان و یەکسانییەوە پێشکەش کرد.

ئاستی پەیوەندییەکانی دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەکەیان، چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە دانیشتوانانەوە، پەیوەندیەکانی ھەولێر ـ بەغدا، پرسی ئاوارە و پەنابەران و میکانزمی گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

 





ئەم هەواڵە 1861جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad