English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسولی كوێت كۆ بووه‌وه‌
2019-07-30 [11:48 AM]

ZNA-هه‌ولێر


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە ھەولێر پێشوازیی لە د. عومەر ئەلکندەری، کونسولی کوێت لە ھەرێمی کوردستان کرد و لە کۆبوونەوەکەدا کونسوولی کوێت جەختی کردەوە میری کوێت و حکوومەت و خەڵکەکەی بە گەشبینییەوە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەڕوانن.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠/٧/٢٠١٩ لە ھەولێر بەڕێوە چوو،  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی ھاوکارییە مرۆییەکانی میر و حکوومەت و خەڵکی کوێتی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان و کرانەوەیان بەرامبەر بە عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد و خواستی ھەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوێت دووپات کردەوە.
 
 ھاوکات پشتگیریی خۆی بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردە و بڕیارەکانی کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق نیشان دا و ھیوای ھاتنی زیاتری وەبەرھێنەرانی کوێتی بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق خواست.

تاوتوێکردنی دۆخی سیاسیی ناوچەکە بەگشتی و قۆناغی دوای شەڕی داعش و چەند بابەتێکی پەیوەندار بە ڕەوشی ئەمنیی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.





ئەم هەواڵە 3475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad