English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆڵەندا پشتیوانی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌كات
2019-07-30 [11:51 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠-٧-٢٠١٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵیۆزخانەی ھۆلەندا لە عیراق کرد بەسەرۆکایەتی باڵیۆز ماتیس وۆڵتەرز کرد و گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکی جێی بایەخی ھەر دوو لا کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ھۆڵەندا لە عێراق وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران بە بۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ. ئاماژەی بەوە کرد کە "حکومەتی ھۆڵەندا  پشتیوانی  لە کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی دەکات و وەک بەشێک لە ھێزی ھاوپەیمانان  لە  ھاوکاری و راھێنانی ھێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت".

 ھەروەھا ئامادەیی وەبەرھێنەرانی وڵاتەکەشی دەربڕی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵدا بکەن.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی ھۆڵەندای کرد بۆ پشتگیرییان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا کە "چاوەڕوانی ئەوەمان لە دۆستەکانمان ھەیە کە پشتیوانی حکومەت بن بۆ ئەنجامدانی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت بەتایبەتی لە گەشەپێدانی ئابووری و ھەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھات کە تەنیا پشت بە تاکە سەرچاوەیەک نەبەستێت".

 





ئەم هەواڵە 2023جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad