English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر: پێنج ھەزار کامێرای چاودێری لە شوێنە گشتییەکان جێگیر دەکات
2019-07-30 [11:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند: پڕۆسەی دانانی پێنج ھەزار کامێرای چاودێری لە شوێنە گشتییەکان کەوتووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و لە رێگەی سەنتەرێکی تایبەتی کۆنترۆڵکردنەوە، باری ئەمنی ھەولێر دەخرێتە ژێر چاودێریی وردەوە. 

لیوای مافپەروەر عەبدولخالەق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە میدیاکانی راگەیاند: پێش ساڵی ٢٠١٤ بڕیار درابوو کە پێنج ھەزار  کامێرای چاودێری بۆ شوێنە گشتییەکان دانرێت بەڵام بەھۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی پرۆسەکە دواخرا. 

ئێستاش بودجەی پێویستی بۆ تەرخان کراوە و دەستیش بە جێبەجێکردنی کراوە و ئەو کامێرایانە لە سەرجەم شوێنە گشتییەکان دادەنرێن. 

گوتیشی: ئەمە ھەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ کەمکردنەوەی تاوان و ئەگەریش تاوانێک ئەنجام بدرێـت، لە رێی ئەم کامێرایانە بەزوویی ئاشکرا دەکرێت. 

لیوا عەبدولخالەق ئاشکراشی کرد کە سەنتەرێکی تایبەت بە چاودێری کردنی ئەم کامێرایانە دانراوە کە لە لایەن پۆلیس و ھێزەکانی ئاسشایش و پۆلیسی ھاتوچۆوە  بەڕێوەدەبڕیت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرەتای پڕۆسەکە ناو شاری ھەولێر و سەرجەم شوێنە گشتیی و گرنگەکان دەگرێتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئەولەویەتی کابیەی نۆیەم و وەزارەتی ناوخۆیە دایە ، بە زوویی ئەم پێنج ھەزار کامێرایانە ببەسترێن. 

جەختیشی کردەوە کە دانانی ئەم کامێرایانە ھاوکارێکی باش دەبن بۆ ئاسایش و ئارامی شارەکە،‌ بەو پێیەی کە دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش زۆربەی تاوانەکانی پێشوتریان لە رێگەی کامێراکانی چاودێری گشتییەوە ئاشکرا کردووە کە ئەمەش ئەرکی ئەو ھێزانەی بۆ خێرا دۆزینەوەی تاوانباران ئاسانتر کردووە. 





ئەم هەواڵە 1735جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad