English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ی ستراتیژی پزیشكی سه‌ربازی به‌رێوه‌چوو
2019-07-30 [12:01 PM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە ئەمرۆ ٣٠ ی ٧ ی ٢٠١٩ ،  لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت و  بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی پێشمەرگە و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و نوێنەرانی ھاوپەیمانان، لیژنەی ستراتیژی پزیشکی سەربازی کۆبونەوەی دەوری خۆی ئەنجام دا.

راشیدەگەیەنن ، لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا،‌ بەمەبەستی زیاتر پێشخستنی نەخۆشخانەی سەربازی، ستافی بەڕێوەبەرایەتی پزیشکی، باسیان لە پرۆژە و بەرنامەی داھاتوویان کردو پلانی چاکسازییان لە بواری تەندروستی سەربازی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو. 

دواتر نوێنەرانی ھاوپەیمانان باسیان لە گرنگی تەندروستی سەربازی کرد، کە کۆڵەگەیەکی سەرەکی بواری سەربازییە، ھەروەھا دڵخۆشی خۆیان نیشاندا لە ھەمبەر بەرەوپێش چوونی پرۆسەکانی چاکسازی تەندرووستی ، بە وردی پێشنیار و خاڵەکانی خۆیان بۆ ئامادەبووان خستەروو.

لە کۆتایی کۆبونەوەکە ‌بەڕیوەبەری تەندرووستی سەربازی یسوپاسی ھاوپەیمانانی کرد کە بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی پرۆژەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەدیاریکراوی لە بواری تەندرووستی سەربازی، ھیواشی خواست ھەموو لایەک ھەوڵەکانی خۆیان چڕبکەنەوە بۆ گەشەسەندنی زیاتری بواری تەندرووستی سەربازی.

لیژنەی ستراتیژی پزیشکی لیژنەیەکی ھاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ھاوپەیمانانە، کە مانگانە کۆبونەوەی خۆیان ئەنجامدەدەن بە مەبەستی بە ئەنجام گەیاندن و گەڵاڵە کردنی ئەو پڕۆژە و بەرنامە چاکسازییانەی پەیوەندیدارن بە بواری تەندروستی سەربازی.





ئەم هەواڵە 1678جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad