English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: پارتی له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا کۆنگرە ده‌به‌ستێت
2019-07-30 [12:07 PM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە ئایندەیەکی نزیکدا مەکتەبی سیاسی یان سەرکردایەتیی حزبەکەی، کاتی بەستنی کۆنگرە دیاری دەکەن.

فازیل بەشارەتی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە  رایگەیاند، بەھۆی نەبەستنی کۆنگرەوە، ماوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی درێژکراوەتەوە، بۆیە ”پێوستە کۆنگرە ببەسترێت“.

لە بارەی ئەوەی کە زانیاریی نافەرمی ھەیە دەڵێت، پارتی سەرەتای ساڵی داھاتوو کۆنگرە دەبەستێت، بەشارەتی گوتی: ”ئەو زانیارییانە فەرمی نین، بەڵام پێموایە لە کۆبوونەوەی ئایندەی سەرکردایەتی یان مەکتەبی سیاسی کاتی بەستنی کۆنگرە دیاری بکرێت“.

جەختیشی کردەوە کە لە دوای کۆنگرەی ١٣ی پارتیدا، دەستکەوتی گرنگ و باش و ستراتیژی بەدەست ھاتووە، گۆڕانکاریی زۆر لە ناوچەکەش کراوە، بۆیە گرنگە پارتی لەم نزیکانەدا کۆنگرە ببەستێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژوی دامەزراندنیەوە تا  ئێستا، ١٣ کۆنگرەی بەستووە و بە گوتەی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی بێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا چواردەھەمین کۆنگرە دەبەستێت

باسنیوز





ئەم هەواڵە 2245جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad