English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆکەیەکی سەربازیی پاکستان بەسەر گوندێکدا كه‌ووته‌خواره‌وه‌
2019-07-30 [12:12 PM]

ZNA-هه‌ولێر


فڕۆکەیەکی سەربازیی پاکستان لە گوندێکی شاری راوال پندیی پاکستان کەوتەوەخوارەوە، لەئەنجامدا لانی کەم ١٧ کەس کە زۆربەیان دانیشتووی گوندەکە بوون، گیانیان لەدەستدا و ١٥ دیکەیش برینداربوون.

بەپێی زانیاری بەرپرسانی پاکستان فڕۆکەوانەکانی فڕۆکە سەربازییەکە لەراھێناندا بوون، کاتێک فڕۆکەوانەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لە گوندی مۆرا کالوی رەوال پندی کەوتووەتە خوارەوە، ناوچەکە خەڵکێکی زۆری تێدا نیشتەجێیە و بەو ھۆیشەوە زۆربەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی گوندەکەن.

سوپای پاکستان لەبارەی رووداوەکەوەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، ٣٠-٧-٢٠١٩) رایگەیاندووە "لە رووداوەکەدا پێنج سەرباز کە دووانیان فڕۆکەوان بوون گیانیان لەدەستداوە، ھاوکات ١٢ کەسی سڤیلی دیکەش بە ھەمان شێوە گیانیان لەدەستداوە".

بەگوتەی بەرپرسانی تەندروستیی پاکستان رەنگە ژمارەی قوربانییان بەرزببێتەوە، بەھۆی ئەوەی برینی بەشێکی بریندارەکان سەخستە.
 
محەممەد مونسیف، دانیشتووی ناوچەکە کە یەکێکە لەوانەی کەسوکاری بەھۆی رووداوەکە لەدەستداوە باس لەوە دەکات "من، سێ ئەندامی خێزانەکەم لەدەستدا، دوو خوشک و منداڵێک، دراوسێیەکی ئێمەش شەش کەسیان لەدەستدا و، ناشزانم چەند کەس برینداربوون".

 

 





ئەم هەواڵە 4942جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad