English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كونسولی گشتیی كۆماری چینی میللی ده‌كات
2019-07-30 [12:16 PM]

ZNA-هه‌ولێر


لە دیدارێکی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندا لەگەڵ بەڕێز نی ڕوچی، کونسولی گشتیی کۆماری چینی میللی لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری، بەڕێز ڕوچی وێڕای پیرۆزبایی و ھیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزیان لە پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و پوختەیەکیی دەربارەی چالاکییەکانیان لە ھەرێم پێشکەش کرد.

لە دیدارەکەدا کە سەرلەبەیانیی ئەمرۆ سێشەممە ٣٠/٧/٢٠١٩ لە ھەولێر بەڕێوەچوو، بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەختی لەسەر پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و چین لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، پیشەسازی، ڕۆشنبیری و کولتووری، پەروەردە و خوێندنی باڵا و بەرەوپێشبردنیان کردەوە و لەمبارەیەوە ئامادەییی ھەرێمی کوردستانی بۆ ھەر ھاوکاری و ھەماھەنگییەک نیشان دا

تاوتوێکردنی دۆخی سیاسیی ناوچەکە بە گشتی و قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی دوای شەڕی داعش و ھەماھەنگیی زیاتری نێوان کەرتی تایبەتی ھەردوولا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.





ئەم هەواڵە 1738جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad