English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محمود محەمەد: ڕۆڵی پڕبایەخی نووسەران بەرز دەنرخێنین.
2019-07-30 [12:34 PM]

ZNA- هه‌ولێر


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣٠ی٧ی٢٠١٩، بەڕێز (محمود محەمەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیمان، لەگەڵ ژمارەیەک لە نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ، کە لە شاری هەولێر و لە هۆڵی ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو، بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان تیشکی خستە سەر ڕۆڵی پڕ بایەخی نووسەرانی کوردستان لە ژیانی کلتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا و جەختیشی کردەوە، کە پێویستە نووسەران بە ڕوانگای کلتووریانە و لە ڕێگەی بەرهەم و نووسین و داهێنانەکانیاندا بەشداری لە پرۆسەی بنیاتنان و پشکەوتنی کلتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیدا بکەن و سەبارەت کۆنگرەی دادێی یەکێتیی نووسەرانی کوردیش، وێڕای هەموو پشتگیرییەک، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
دواتر بەشێک لە نووسەران بە سەرنج و تێبینی و بیروڕاکانیان کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد، کە نزیکەی دوو کاژێری خایاند.





ئەم هەواڵە 1783جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad