English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌ عێراق ده‌كات
2019-07-30 [01:15 AM]

ZNA-هەولێر



لە دیدارێکدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ماسیۆ وۆڵته‌رز، باڵیۆزی هۆڵه‌ندا لە عێراق کە ئەرکى بەکۆتا دێت، سوپاسی پشتگیریی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانى له‌ كار و چالاكییه‌كانی كرد، هەروەها دووپاتى کردەوە كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی لەگەڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پێزانینى بۆ هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران‌ نیشان دا.
له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/7/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕاى به‌رزنرخاندنی كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێز وۆڵته‌رز و هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ ئه‌ركی نوێیدا، جەختى لە خواستى هەرێمى کوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هۆڵه‌ندا کردەوە و تیشکى خستە سەر قۆناغی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هەروەها سه‌قامگیریی عێراقى بە مایەى بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان دانا و پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌وله‌ویاتی قۆناغی داهاتوو پێشكه‌ش كرد.
تاوتووكردنی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییەکانى هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 3697جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad