English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. ناسر ھەرکی : نوسراوی فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزارەتی بەرگری دەکەم بۆ لێپێچینەوە لەو ئەفسەرە
2019-07-30 [05:07 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەێنێت خەلکی ھەرێمی کوردستان دلنیا دەکەمەوە کە نوسراوی فەرمی ئاراستەی پەرلەمان و وەزارەتی بەرگیری دەکەم تاوەکوو لێپچینەوە لەو ئەفسەر بکرێت کە رێگری لە کەس و کاری ئەنفالکراوان کردووە کە ئالای کوردستانی لا بووە .

د. ناسر ھەرکی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند من وەکوو بڕیاردەری لێژنەی ئاسایش و بەرگری ئەم کردارەی ئەفسەرێکی سوپای عێراق ئیدانە دەکەم  نوسراوی فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزارەتی بەرگری دەکەم کەوا لێپێچینەوە لەو ئەفسەر بکرێت .

لە بەشێکی تری قسەکانی دا ( د. ناسر ھەرکی ) گوتی : پێویستە  رێز لە سەرجەم ھاونیشتیمانیان بێ جیاوازی بگیرێت و ئیھانەی کەس نەکرێت چونکە بە پێی دەستور ئالای کوردستان لە گەل ئالای عێراق رێگە پێدراوە ھەڵ بکرێت و ئالای فەرمیە و ئەگەر ھەر کارێکی نەخوازراو رووبدات لە ولات ئالا کەمێک دێتە خوارەوە نەک دابگیرێت بۆیە دووبارەی دەکەمەوە بە ھیچ شێوەیەک رێگە بەو جۆرە ھەلسووکەوتانە نادرێت و دووبارە نابێتەوە .

 

 

گۆران مستەفا





ئەم هەواڵە 3334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad