English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشداربووانی گوندی كۆری ئاگادار دەكرێنەوە
2019-07-31 [09:04 AM]

ZNA-هەولێر


لیژنەی قەرەبووكردنەوە لە سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر، بەشداربووانی گوندی كۆری ئاگادار دەكاتەوە، كە پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییەكان بەردەوام دەبێت.

 

لە راگەیەندراوێكدا، لیژنەی قەرەبوو لە سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر رایدەگەیەنێت: "ئێمە وەکو لیژنەی قەرەبووکردنەوەی گوندی کۆری، سەبارەت بە تاپۆکردنی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری ھاووڵاتیانی خۆشەویست  ئاگادار دەکەینەوە کە پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان بەردەوامە بەشێوەیەکی باش کارەکانی بە رەوپێش چووە و ھەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ، بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا کارەکانی تاپۆکردنەکە تەواو بکرێت".

ئاماژە بەوەشكردووە: "بۆ بەرچاو روونی زیاتری ھاووڵاتیان پرۆسەی تاپۆکردنەکە پرۆسەیەکی  پەیوەستە بە چەند لایەنێکی تر وەک وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی دارایی و وەزارە تی داد، بۆ ئەم مەبەستە وەک شارەوانی بە بەردەوام رۆژانە لەسەرھێڵین لەگەڵ ئەم لایەنانە، بەپێی پێویست بۆ ئەوەی بتوانین کارەکان تەواو بکەین و ئاگاداری ھاووڵاتیان دەکەینەوە کە  ھە ر زانیارییەک لە دەرەوەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی دەربجێت تایبەت بەم بابەتە نادروستە و پروپاگەندەیە".





ئەم هەواڵە 2536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad