English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆحانی: ئێران دەستپێکەری هیچ شەڕێک نابێت
حەسەن روحانی و ئیمانۆیل مەکرۆن
2019-07-31 [11:07 AM]

ZNA - هەولێر


سه‌رۆک کۆماری ئێران رەخنە لە کۆمپانیاکانی ئەوروپا دەگرێت بە هۆی کشانەوەیان لە ئێران و دەڵێت وڵاتەکەی لە ناوچەکە دەسپێکەری هیچ شەرێک نابێت.

به‌ گوێڕەی‌ راگه‌ێندراوێکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ئێران، له‌ په‌یوه‌ندیەکی ته‌له‌فونی لە نێوان حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا، رۆحانی رایگەیاندووە، پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا نه‌ک ته‌نیا وڵاتانی ئه‌ورووپایی به‌ڵێنه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ نه‌کردووه‌، بەڵکوو ژماره‌یه‌ک له‌ کۆمپانیاکانی ئه‌م وڵاتانه‌ش وه‌ک پابه‌ندبوون به‌ گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا وازیان له‌ چالاکییه‌کانیان له‌ ئێران هێناوە.

سه‌رۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەش پێشوازی له‌ هه‌وڵه‌کانی فه‌ره‌نسا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان دەکات و دەڵێت‌ تاران ده‌سپێکه‌ری هیچ شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌ک نابێت، به‌ڵام هێزی به‌رگری له‌ خۆیشی هه‌یه‌.





ئەم هەواڵە 4936جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad