English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین.. سه‌رجه‌م هێما و نوسینی عەرەبی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
2019-07-31 [06:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەسەڵاتدارانی         چین لە به‌یجینی پایتەختدا فەرمانیان بە فرۆشگا و ڕێستورانتەکانی شارەکەیان کردووە هەرچی وشەی عەرەبی لەسەر شوێنەکانیان نووسیویانە بیسڕنەوە و لە بریان وشەی چینی بەکاربهێنن.

کارمەندانی 11 ڕێستورانت و فرۆشگا بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزیان گوتووە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کاربەدەستان فەرمانیان پـێکردوون نووسینە عەرەبـیەکان بسڕنەوە، وەکو وشەی "حلال" تەنانەت فەرمانیشیان پـێکردوون هەموو هێمایەکی ئیسلامیش بسڕنەوە، وەکو وێنەی مانگ "هلال".

بەڕێوەبەری ڕێستورانتێک كه‌ نیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌ ڕۆیتەرزی راگه‌یاندوه‌، پـێیان گوتوین ئەمە کەلتوری بیانیـیە و دەبێت زیاتر گرنگی بە کەلتوری چینی بدەن.

ئەم هەڵمەتەی دەسەڵاتدارانی چین مزگەوتەکانیشی گرتووەتەوە و فەرمانیان پـێکردووەن گومەزەکانیان لە شێوازی گومەزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بگۆڕن بۆ شێوازی چینی.

هەرچەندە چین بە فەرمی ڕێگەی بە ئازادی ئاینی داوە، بەڵام حکومەت پەیڕەوانی ئاینی ناچارکردووە خۆیان لەگەڵ بیروباوەڕی حزبی کۆمۆنیست بگونجێنن.

ئەم کۆتوبەندانە تەنیا نەخراونەتە سەر موسڵمانان، بەڵکو کرستیانەکانیش گرتووەتەوە.

چەندان کڵێسا داخراون کە بە نهێنی کاریانکردبوو و لەگەڵ ئەوەشدا خاچی سەر هەندێک کڵێسایان داگرتووە بە ناوی ئەوەی یاسایی نین.

 

voa





ئەم هەواڵە 1567جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad