English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قائیمقامى سلیَمانى... هه‌موو توانایه‌ك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنى شویَنه‌ دیَرینه‌كانى سلیَمانى
2019-07-31 [06:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامیه‌تی سلیَمانى له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، ده‌یان خانووى دیَرین و شویَنى كه‌له‌پورى و میَژووى له‌به‌رده‌م مه‌ترسى له‌ناچوندان و قائیمقانى سلیَمانیش ده‌لَیَت، پاراستنى ئه‌و شویَنه‌ میَژویانه‌ ئه‌ركیَكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى گرنگه‌و وه‌ك  حكومه‌تى خۆجیَى سلیَمانى هه‌موو توانایه‌كیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنى ئه‌و شویَنه‌ دیَرینانه‌ى سلیَمانى و ریَگرى له‌ مه‌ترسى له‌ناوچونیان  ده‌كه‌ین.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلیَمانى به‌ ئامانجى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ پرۆسه‌ى پاراستنى شویَنه‌ میَژووى و كلتورییه‌كانى سلیَمانى له‌گه‌لَ لیژنه‌ى پاراستنى شویَنه‌واره‌ دیَرینه‌كانى سه‌ربه‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلیَمانى چه‌ند خانوو شویَنیَكى دیَرین و كه‌له‌پورى به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ به‌شیَكیان به‌هۆكارى جیا له‌ به‌رده‌م مه‌ترسى له‌ناوچوندان .

قائیمقامى سلیَمانى و لیژنه‌ى شویَنه‌وار له‌ گه‌ڕه‌كه‌ دیَرینه‌كانى سلیَمانى"جوله‌كان ،سه‌رشه‌قام ، سابوونكه‌ران ،مه‌لَكه‌ندى"  خانوو شویَنه‌ دیَرینه‌كانى " ئه‌حمه‌دى قۆبچه‌ ، ئیسحاق شه‌معون ، حسێن ئاغاى حاجى ره‌شید، عوسمان چاوش ، سۆفى كه‌ریم و باره‌گاى شیَخ مه‌حمود و مالَى میَجه‌ر سۆن"یان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

  له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا قائیمقامى سلیَمانى رایگه‌یاند: گه‌ڕه‌ك و شویَنه‌ دیَرین و كلتورییه‌كان میَژووى شارستانى و پیَشكه‌وتنى خه‌لَكى ئه‌م سلیَمانى نیشان ده‌دات و پاراستنیان ئه‌ركیَكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى گه‌وره‌یه‌ ، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه‌ ووتى: ئه‌وه‌ى ئه‌ركى حكومه‌ت بیَت بۆ پاراستن و هیَشتنه‌وه‌ى ئه‌و شویَنه‌ كلتورى و میَژوویانه‌ هه‌نگاوى پیَویستیان له‌باره‌وه‌ ده‌نریَت ، به‌لاَم پاراستنى گه‌ڕه‌ك و شویَنه‌ دیَرینه‌كان پیَویستى به‌ هه‌ولَى خه‌مخۆرانه‌ى هه‌موو لایه‌كه‌، داواشى له‌ هاولاَتیانى سلیَمانى كرد وه‌ك ئه‌ركیَكى نیشتمانى بۆ پاراستنى شویَنه‌ میَژوویه‌كانى ئه‌م شاره‌ دلَسۆزانه‌ رۆلَى گرنگى خۆیان ببین و هاوكاربن له‌ پرۆسه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و پاراستنى شویَنه‌ كلتورى و میَژوویه‌كان.

ئاوات محه‌مه‌د ئه‌و خانوو شویَنه‌ دیَرینانه‌شى به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ به‌شیَكیان به‌هۆكارى جیا له‌ به‌رده‌م مه‌ترسى رووخان و له‌ناوچوندان ، قائیمقامى سلیَمانى له‌م باره‌یه‌وه‌ ووتى : ریَگرى له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بیانه‌ویَت بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى میَژوو كلتوورى ئه‌م شاره‌ له‌ناوببه‌ن، ریَگرى له‌ هه‌ر هه‌ولَیَك ده‌كه‌ن كه‌ میَژوو شارستانى سلیَمانى بكاته‌ ئامانج ،له‌م رووه‌شه‌وه‌ داواى له‌ لیژنه‌ى پاراستنى شویَنه‌واره‌ دیَرینه‌كانى سه‌ربه‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلیَمانى كرد ریَكارى یاسایى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا بگرنه‌به‌ر كه‌ بیانه‌ویَت به‌بیَ ره‌چاوگرتنى میَژووى شارستانى ئه‌م شاره‌ زیان به‌ شویَنه‌ دیَرین و میَژوویه‌كانى سلیَمانى بگه‌یه‌نن.

قائیمقامى سلیَمانى ئاماژه‌ى به‌ هه‌ولَه‌كانى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستانیش كرد بۆ پاراستنى خانوو شویَنه‌دیَرینه‌كانى سلیَمانى و رایگه‌یاند: له‌ سالَى 2005 ه‌وه‌ تا ئیَستا "14" خانوو له‌ سلیَمانى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ كڕدراوه‌ته‌وه‌ و خراوه‌ته‌ سه‌ر مولَكى به‌ڕیَوه‌به‌رایه‌تى شویَنه‌وارى سلیَمانى و "7" خانویان له‌سه‌ر شیَوه‌ازه‌ دیَرینه‌كه‌ى نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌  و له‌ناوچون پاریَزراوه‌ ، روونشى كرده‌وه‌ به‌هۆى قه‌یرانى دارایى له‌ چه‌ند سالَى رابردوو پڕۆسه‌ى كڕین و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى خانوو شویَنه‌دیَرینه‌كانى سلیَمانى گرفتى بۆ دروست بووه‌ ، به‌لاَم ئیَستا هه‌ولَیَكى نویَ له‌ ئارادایه‌ بۆ دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شیَك له‌و خانووانه‌ى كه‌ بڕیارى  نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان دراوه‌ ، له‌باره‌ى هه‌ولَه‌كان بۆ ریَگرى كردن له‌ له‌ناوچونى ئه‌و خانوانه‌ى كه‌ به‌شیَكیان به‌هۆى كۆنى و به‌شیَكى تریان به‌هۆكارى جیا له‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچوندان ، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلیَمانى ووتى : پاراستنى ئه‌و شویَنه‌ میَژویانه‌ ئه‌ركیَكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى گرنگه‌و وه‌ك  حكومه‌تى خۆجیَى سلیَمانى هه‌موو توانایه‌كیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنى  شویَنه‌ دیَرین و كه‌له‌پورییه‌كانى سلیَمانى و ریَگرى كردن له‌ مه‌ترسى له‌ناوچونیان.

 





ئەم هەواڵە 3919جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad