English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم حاجی کورد لە ناو حه‌ره‌می مەککە کۆچی دوایی کرد
2019-07-31 [06:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

تیمی راگەیاندنی حەج ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ لە شاری مەککە، یەکەم حاجی کورد بەناوی "سرمێ رەمەزان یوسف" کە خەڵکی زاخۆیە کۆچی دوایی کرد، هه‌ر له‌وێ به‌خاكسپێردراوه‌.

بە پێی راگەیه‌ندراوێکی تیمی راگەیاندنی حەج، ئەو حاجییە لەکاتی سەردانکردنی حەرەمی پیرۆز لەناو حەرەمدا کۆچی دوایی کردووە و کوڕێكیشی لەگەڵدا بووە.

ھەر بەپێی راگەیه‌ندراوەکە، ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی نوێژی مردووە لە گۆڕستانی حاجیان لە شاری مەککە به‌خاكسپێردراوه‌.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو حاجیە كرد و ھەموو حاجیانی دیکە و کەسوکاریان دڵنیا دەکاتەوە، کە بەردەوام لەناو حاجیاندان بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەت بکرێن.

 

K24





ئەم هەواڵە 2539جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad