English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەریف: سزای ئەمریکا لەسەر من کاریگەریی نابێت
لۆگۆی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا
2019-08-01 [10:09 AM]

ZNA - هەولێر


وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دا سەپاند.

وزارەتی گەنجینەی ئەمریکا له‌ به‌یاننامه‌یەکدا راگەیاند، ناوی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیان خستووه‌ته‌ لیستی سزادراوه‌ بیانییه‌ تایبه‌ته‌كان.

مایک پۆمپۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پشتگیریی سزادانی وەزیری دەرەوەی ئێرانی کردووە و لە تویتێکدا دەڵێت: سەرۆکی ئەمریکا پێشترێ رێبەری ئێرانی سزا دا کە بە پارەی خەڵکی ئێران خۆی دەوڵەمەند کردبوو و ئێستاش وزیری دەرەوەی سزادا کە ئەویش پشتگیریی بەرژەوەندییەکانی رێبەری ئێران دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە یەکەم کاردانەوەیدا، لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە هۆکاری سەپاندنی سزا بەسەریدا لەلایەن واشنتنەوە بۆ ئەوەیە کە ئەو گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی ئێرانە لە جیهاندا. زەریف گوتوویەتی: چونکە خۆی و خێزانەکەی هیچ بەرژەوەندییەکیان لە دەرەوەی ئێران نییە، سزاکانی ئەمریکا کاریگەریی بە سەریانەوە نابێت.

 





ئەم هەواڵە 4993جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad