English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
برایەک براکەی‌ خۆی‌ دەکوژێت‌
2019-08-01 [10:17 AM]

ZNA-هەولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌لەسنوری‌ قەزای‌ چەمچەماڵ برایەک، براکەی‌ خۆی‌ کوشت‌و پاش تێپەڕبونی‌ چەند کاتژمێریک بەسەر ڕوداوەکە، مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ قەرەناو بکوژەکەیان دەستگیرکرد.

پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، تۆمەتبار (ژ، ئـ، ع) تەمەن 22 ساڵ بەچەکی‌ کڵاشینکۆف تەقەی‌ لەبرایەکی‌ خۆی‌ کرد بەناوی‌ (م، ئ، ع) تەمەن35 ساڵ‌، بەو هۆیەوە گیانی‌ لەدەستدا.

پۆلیسی سلێمانى گۆتیشی، پاش کۆکردنەوەی‌ زانیاریی‌‌و دەستپێکردنی‌ لێکۆڵینەوەکان، لەلایەن مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ قەرەناوەوە توانرا بکوژەکە دەستگیربکرێت.

پۆلیس ئاماژەی بەوەش کرد، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ بەندەو لەلایەن بنکەی‌ پۆلیسی‌ قەرەناو پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 2128جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad