ZNA - هه‌ولێر
وه‌زیرى دارایی و ئابوورى پێشوازى له شاندێكى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى كر.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاوات جه‌ناب نورى وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ .دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى، كه به مه‌به‌ستى پیرۆزبایی سه‌ردانى وه‌زاره‌تیان كرد.
له میانى سه‌ردانه‌كه‌دا وه‌زیرى دارایی و ئابوورى وێراى به‌خێرهاتن، سوپاسى شاندى میوانى كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان، ڕاشیگه‌یاند: كه‌رتى تایبه‌ت داینه‌مۆى پێشكه‌وتنه ئابوورییه‌كانه له دنیاى نوێ‌دا، به كاركركردنى بهیهكهوهیى نێوان كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت ده‌تواندرێ سه‌ركه‌وتنه ئابوورییه‌كان به‌ده‌ست بهێنین و چاره‌سه‌رى قه‌یرانه دارایی و ئابوورییه‌كان بكه‌ین.
هاوكات شاندى میوان سوپاسى ئه‌و پێشوازى گه‌رمه‌ى وه‌زیرى دارایی و ئابووریان كرد هیوای به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندیه‌كانیان خواست.
له كۆتایدا وه‌زیرى دارایی و ئابوورى هه‌موو پشتیوانییه‌كى پیشاندا بۆ كه‌رتى تایبه‌ت له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵات و تواناكانى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى.
ئەم هەواڵە 13762جار خوێندراوەتەوە |