English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوەندیی عێراق: زانیاری هەیە پێش جەژن مووچه‌ بدرێت
2019-08-01 [01:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


عابد مزووری، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق رايگەیاند، ئەگەر حكوومەتی عێراقی پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش بكات، ئەوە بڕە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دەنێردرێت.

مزوری باسی له‌وه‌ش كرد، ئەمساڵ پێش جەژنی رەمەزان بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی خەرج كردووە، بۆیە زانیاری هەیە ئەم جەژنەش بدرێت و پارەی فەرمانبەرانی كوردستانیش خەرج دەكرێت.

بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارەیان ئامادەیە و ھەر کاتێک نووسراوی خەرجکردنی پارەکەیان بۆ بنێردرێت، پارەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی مووچەی پێ بدرێت.

پێشتر ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندبوو، هەركات بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بنێرێت، ئەوە پێش جەژن مووچە دابەش دەكرێت، پارەمان بۆ بێت لە بەغداوە ئێمەش دابەشی دەكەین هیچ كێشەیەكمان نابێت.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 9625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad