English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زه‌ریف سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرا
2019-08-01 [02:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئۆفیسی چاودێریکردنی سەرمایە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکەی خۆی بڵاویکردەوە ئەمەریکا سزای بەسەر وەزیری دەرەوەی ئێران سەپاندووە و لای خۆیه‌وه‌ محەمەد جەواد زەریف ئه‌و سزایه‌ی پشتراست كرده‌وه‌.

بەرپرسێکی ئەمەریکای وتی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەرگا داناخات لەبەردەم گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێراندا بەوەی کە سزای سەپاندووە بەسەر وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەدا و ئەمەریکا پێی وایە زەریف بڕیاردەری سەرەکیی نییە.

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی، ئەمەریکا سزای سەپاندووە بەسەرمدا چونکە به‌هۆی خشتەی کارەکانیان ده‌كه‌وێته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌.

زەریف دەڵێت " هۆکاری ئەمەریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەرمدا ئەوەی من وتەبێژی سەرەکی ئێرانم لە سەرتاسەری جیهاندا. ئایا ڕاستی ئەوەندە بە ئازارە؟ بڕیارەکە کاریگەری لەسەر من و خێزانەکەشم نیە چونکە من خاوەنی هیچ موڵکێک یان بەرژەوەندییەک نیم لە دەرەوەی ئێران. سوپاستان دەکەم کە بە هەڕەشەیەکی گەورە م دەزانن بۆ سەر خشتەی کارەکانتان."

 

voa





ئەم هەواڵە 1588جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad